جيهان

ترەمپ: "(پلانی داگیرکردنی تەواوی غەززە) ئەمە بە تەواوی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە"

Hakan Çopur  | 06.08.2025 - نوێکردنەوە : 06.08.2025
ترەمپ: "(پلانی داگیرکردنی تەواوی غەززە) ئەمە بە تەواوی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد لێدوان لەسەر پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە نادات، بەڵام ئەو بڕیارەی لەمبارەیەوە دەدرێت هی ئیسرائیلە.

دوای ڕێوڕەسمی واژوو کردن کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، ترەمپ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە ڕۆژەڤ دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە "ئایا پشتیوانی لە پلانی ئیسرائیل بۆ دووبارە داگیرکردنەوەی غەززە دەکەن؟"، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند: "من نازانم پێشنیاری (ئیسرائیل) لەمبارەیەوە چییە. ئەمە بە تەواوی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە. ئێستا هەوڵ دەدەین خۆراک بۆ ئەو کەسانەی لەوێدان دابین بکەین. بە ڕوونی خەڵکی غەززە لە ڕووی خۆراکەوە دۆخیان باش نییە. من سەرنجم لەسەر ئەوەیە".

لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ ئیسرائیل پێکەوە کار دەکەن سەبارەت بە دابەشکردنی هاوکاری خۆراک و، هەندێک دەوڵەتی عەرەبیش بەشداری دارایی لەو هاوکاريیە خۆراکییانەدا دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın