جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٦١ ھەزار و ١٥٨ کەس

لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٣٨ کەس کوژراون و ٧٧١ی دیکەیش برینداربوون.

Zana Natık Kerem  | 06.08.2025 - نوێکردنەوە : 07.08.2025
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٦١ ھەزار و ١٥٨ کەس

Arbil

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦١ ھەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە ١٥١ ھەزار و ٤٤٢ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٣٨ کەس کوژراون ٧٧١ی دیکەیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ نۆ ھەزار و ٦٥٤ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ٣٩ ھەزار و ٤٠١ کەس.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٦١ ھەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٥١ ھەزار و ٤٤٢ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın