لە غەززە پێنج کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٩٣ کەس.

Gazze
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، گیانلەدەستدانی پێنج کەسی دیکەی بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، پێنج کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش کردووە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٩٣ کەس کە لەنێویاندا ٩٦ منداڵ ھەن.