جيهان

پوتین لە مۆسکۆ لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ، ویتکۆف کۆبووەوە

Emre Gürkan Abay  | 06.08.2025 - نوێکردنەوە : 07.08.2025
پوتین لە مۆسکۆ لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ، ویتکۆف کۆبووەوە

Moskova

مۆسکۆ - AA

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە مۆسکۆ لەگەڵ نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف کۆبووەوە.

لەو بارەیەوە، کرملین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کە پوتین و ویتکۆف لە کۆشکی کرملین لە مۆسکۆی پایتەخت کۆبوونەتەوە.

کۆبوونەوەکە کە کارنامەکەی جەنگی ئۆکراینا بوو، نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.

نێردەی تایبەتی پوتین بۆ هاریکاری ئابووریی نێودەوڵەتیی، کیریل دیمیتریێڤ کە لە سەردانەکەیدا لە مۆسکۆ یاوەری ویتکۆف بوو، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هیوای سەرکەوتنی سەردانەکەی ویتکۆفیان بۆ مۆسکۆ دەخواست. گفتوگۆ سەردەکەوێت".

ئەو ٥٠ ڕۆژەی ترەمپ دابووی بە پوتین بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا کەمیکردەوە و هەشتی ئابی وەک بەرواری نوێ دیاریکرد. ئەگەر ڕووسیا ڕێککەوتن نەکات، چاوەڕوان دەکرێت سزای نوێی بەسەردا بسەپێندرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın