کۆشکی سپی: "ڕووسەکان دەیانەوێ لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆببنەوە"

Washington DC
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕووسەکان دەیانەوێ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆببنەوە و ترەمپ'یش بۆ هەر چەشنە دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین و سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ئامادەیە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارۆلین لێڤیت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند کە ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پووتین هەیە.
لێڤیت ڕایگەیاند، "سەرۆک ترەمپ ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth بڵاوی کردەوە کە دیداری نێوان نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ و سەرۆکی ڕووسیا پووتین، پێشڤەچوونێکی باش بووە. ڕووسەکان ڕایانگەیاندووە کە خوازیاری دیدار لەگەڵ سەرۆک ترەمپ'ن و سەرۆکیش بۆ هەر چەشنە دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین و سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ئامادەیە".