ھاکان فیدان و سێرگی لاڤرۆڤ دوایین پێشھاتەکانیان لەبارەی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ دوایین پێشھاتەکانیان لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تاوتوێ کرد.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ دوایین پێشھاتەکانیان لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تاوتوێ کرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند کە ھاکان فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین پێشھاتەکان لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.