ترەمپ جگە لە ئیلۆن ماسک لە کۆشکی سپی میوانداری سەرکردەکانی بواری تەکنەلۆجی کرد

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدا لە کۆشکی سپی میوانداری بەڕێوەبەرە پێشەنگەکانی بواری تەکنەلۆجی کرد، ئەوەی بووە جێی سەرنج بەشدارنەبوونی ئیلۆن ماسک بوو لەو میوانداریەدا.
ترەمپ لە خوانێکی ئێوارەدا لە کۆشکی سپی، میوانداری کۆمەڵێک بەڕێوەبەری باڵای زۆرێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری تەکنەلۆجیای وڵاتەکەی کرد.
ئیلۆن ماسک کە خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکسە و بە نزیکی لە ترەمپ ناسراوە، لە خوانەکەدا بەشدار نەبوو.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، لە گوتارێکیدا کە لە خوانەکە پێشکەشی کرد، بە ستایشەوە باسی لە وەبەرهێنانەکان کرد بەتایبەتی لە بواری ژیری دەستکرددا و، باسی لەوە کرد ئەمریکا لەم بوارەدا لە پێش چینەوەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن