Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه رایگه‌یاند، "هه‌ندێك پرسیارمان له به‌رپرسانی سعوودی ده‌بێت. له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگرێس پێكه‌وه كارده‌كه‌ین".
تره‌مپ له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له‌باره‌ی خاشقچییه‌وه بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و رایگه‌یاند، روونكردنه‌وه‌ی سعوودیه له‌باره‌ی مردنی خاشقچییه‌وه جێگای متمانه‌یه.
ناوبراو روونكردنه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌تی ریازی به "یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌وره" ناوبرد و گوتی، "به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. هێشتا زووه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك".
تره‌مپ له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه گوتی، "هه‌ندێك پرسیارمان له به‌رپرسانی سعوودی ده‌بێت. له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگرێس پێكه‌وه كارده‌كه‌ین" و رایگه‌یاند، دوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، بڕیاری خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ریازه‌وه به گرنگ ناوبرد.
له‌باره‌ی چاره‌نووسی گرێبه‌ستی چه‌كی نێوان ئه‌مریكا و سعوودیه كه به‌بڕی 110 ملیار دۆلار واژوو كراوه، پرسیار له تره‌مپ كرا و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت ئه‌و گرێبه‌سته بپارێزن، به‌ڵام پێیان باشه جۆرێك له گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر سعوودیه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی سعوودیه جێگای متمانه‌ن یان نا، تره‌مپ گوتی، "ئێمه و توركیا له‌م قۆناغه‌دا به‌شدارین. ئه‌مه شتێكی ترسناكه و ناكرێت رووداوێك هه‌بێت كه نه‌بینرێت".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی سارا سانده‌رز-یش لای خۆیه‌وه له‌باره‌ی مردنی خاشقچییه‌وه گوتی، "نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه مردنی به‌ڕێز خاشقچی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌خۆشی له خێزان و ده‌ستگیران و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌ین".
حكوومه‌تی ریاز دانی به‌وه‌دا نا كه رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی له دووی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌نێو بینای كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیستانبوڵ له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پاڵه‌په‌ستۆدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه SPA له‌هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، جه‌مال خاشقچی له‌نێو بینای كۆنسوڵخانهدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سعوودیی دیكه‌دا مشت‌ومڕ و شه‌ڕ له‌نێوانیاندا روویداوه و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.