لێدوانی ترەمپ و کۆشکی سپی لەبارەی خاشقچی
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی گوتی: "خەمباین بەوەی گیانلەدەستدانی بەرێز خاشقچی پشتڕاست کرایەوە. سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و دەستگیرانەکەی و خۆشەویستانی خاشقچی دەکەین".
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی گوتی: "خەمباین بەوەی گیانلەدەستدانی بەرێز خاشقچی پشتڕاست کرایەوە. سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و دەستگیرانەکەی و خۆشەویستانی خاشقچی دەکەین".
گوتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی خاشقچی لەلایەن سعوودیە، راگەیەندراوێکی نووسراوی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.
ساندەرس رایگەیاند کە ئاشکراکردنی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە خاشقچی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرامبەر گومانلێکراوان لەلایەن سعوودیە، شتێکی قبوڵکراوە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکا.
لە راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی کۆشکی سپیدا ھاتووە:
"خەمباین بەوەی گیانلەدەستدانی بەرێز خاشقچی پشتڕاست کرایەوە. سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و دەستگیرانەکەی و خۆشەویستانی خاشقچی دەکەین. بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ئەو رووداوە تراژیدییە ".
لەلایەکی دیکەش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی لێدوانەکانی سعوودیە پەیوەندیدار بە خاشقچی گوتی: "ھەندێک پرسیار لە سعوودیەکان دەکەین. لەمبارەیەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆنگرە کاردەکەین".
ترەمپ راشیگەیاند کە لە دوای رووداوی کوژرانی خاشقچی پارێزگاری لە رێککەوتنی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە دەکات و راشیگەیاند کە "جۆرێک لە سزا" بەسەر سعوودیەدا دەسەپێنێت.