Mahmut Geldi,Fahrettin İbrahim,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعوود به‌هۆی كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقچی له كۆنسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ پێنج به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی له كار دوورخسته‌وه.
له نێو ئه‌و به‌رپرسانه‌دا راوێژكاری پێشووی شازاده‌ی جێنشنین محمه‌د بن سه‌لمان، سعوود قه‌حتانی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه كه بۆ پشتگیریكردن له حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن دژی حوسییه‌كان ئه‌و هاوپه‌یمانییه دامه‌زراوه، ئه‌حمه‌د ئه‌سیری ده‌بیندرێن.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه SPA رایگه‌یاند شا سه‌لمان له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیارنامهیهكهوه رێنمایی داوه به سه‌رۆكایه‌تی شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌واڵگری گشتیی لیژنه‌ی وه‌زیران پێك بهێنێت.
له بڕیارنامه‌ی شاهانه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه راوێژكاری دیوانی شاهانه سعوود بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لقه‌حتانی و جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری گشتیی سعوودیه ئه‌حمه‌د ئه‌سیری له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری گشتیی سعوودیه فڕۆكه‌وان محه‌مه‌د بن ساڵح ئهلرومهیه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پاراستن له سه‌رۆكایه‌تی هه‌واڵگری گشتیی ره‌فعه‌ت بن حامد ئهلمیهادی و جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری گشتیی سعوودیه بۆ سه‌رچاوه مرۆییه‌كان عه‌بدوڵڵا بن خالیف ئهلشاعی كۆتایی به‌كاره‌كانیان هێندراوه.
جیا له‌وه‌ش بڕیارنامه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی سعوودیه‌وه به‌رده‌وامه و به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه ١٨ هاووڵاتیی سعوودی ده‌ستگیركراون، به‌ڵام ناو و پله و پۆستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
سعوود قەحتانی کێیە؟
سعوود قەحتانی بەشی یاسای لە زانکۆی شا سعوود تەواو کردووە. ئەو 40 سالی تەمەنە و لە دیوانی پاشایەتیدا پلەی وەزیرە. پێشتریش لە دیوانی پاشایەتیدا لێپرسراوی کاروباری راگەیاندن و ناوەندێکی توێژینەوە بووە. قەحتانی لە سەردەمی شا عەبدوڵا لە ئۆفیسی شازادە محەممەد ئەرکی راوێژکاری پێسپێردراوە.
سعوود قەحتانی دوای بەدەسەڵات گەیشتینی شازادە سەلمان، رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە داڕشتنەوەی سیاسەتە نوێیەکانی سعوودیە.
ئەحمەد ئەسیری کێیە؟
لە ساڵی 1959 لە شاری ئەسیر لە دایکبووە. دەرچووی قوتابخانەیەکی سەربازیی فەڕەنسایە و دواتریش ماستەرەکەشی هەر لەو بوارە لە زانکۆیەکی سەربە هێزەکانی سوپای سعوودیە تەواو کردووە.
جەنەڕاڵ ئەسیر لە ئۆفیسی شازادە خالد بن سوڵتان کاری پێسپێردراوە و لە ساڵی 2014 بووە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری سعوودیە و لە ساڵی 2015ش گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانانان بە فەرماندەیی سعوودیە لە شەڕی دژ بە حووسییەکانی پێ سپێردرا.