Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك میوانی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م له مانگی حوزه‌یراندا سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی به‌كینگهام-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ له نێوان رۆژانی سێ بۆ پێنجی حوزه‌یران، سه‌ردانێكی فه‌رمیی بۆ به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌دات.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له پۆرتسمۆس به‌شداریی له حەفتا و پێنجه‌مین ساڵیادی دابەزاندنی نۆرماندی له چوارچێوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا، ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، تێرێزا مای-دا كۆده‌بێته‌وه.