Recep Şakar,Mohammed Baqi Hussein
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
مێڵبۆرن - AA
راگەیەندرا کە تیمێكی رێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێودەوڵەتی "ئینتەرپۆل" بەشداردەبێت لە لێكۆڵینەوەكان لەو پەلامارانەی کە لە میانی رێوڕەسمی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان لە سریلانكا بۆ سەر كڵێسا و میوانخانەكان ئەنجامدرا و تا ئێستا بەپێی دوایین ئامارە ناکۆتاییەکان کوژرانی 310 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 480 كەسی لێكەوتەوە.
پۆرتاڵی هەواڵیی فەرمیی سریلانكا (News.Ik) بڵاویکردەوە، ئینتەرپۆل لەسەر داواكاریی بەرپرسانی سریلانكا، بە تیمێك بەشداری لە لێكۆڵینەوەكاندا دەكات.
راگەیەندراوە کە تیمەكەی ئینتەرپۆل هاوكاریی تیمە خۆجێییەكان دەكات لە لێكۆڵینەوە لە پەلامارەكان و تەقەمەنییە بەكارهاتووەکان.
هەروەها راگەیەندراوە كە تیمەكەی ئینتەرپۆل هاوكاریی تیمە خۆجێییەكان دەكات لە دۆزینەوەی پەیوەندیی نێودەوڵەتی نێوان ئەنجامدەرانی پەلامارەكان.