Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
مێلبۆرن - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر كڵێسا و هۆتێله‌كانی سریلانكا کوژراون به‌رزبووه‌وه بۆ 310 كه‌س.
به‌پێی هه‌واڵیكی DailyMirrorی سریلانكا كه پشتبه‌ستن به لێدوانی گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، روان گوناسیكارا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه كه له میانی رێوڕه‌سمی جەژنی قیامەتی مەسیحییەکاندا ئه‌نجامدرا، به‌رزبووه‌ته‌وه.
روان گوناسیكارا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه ژماره‌ی كوژراوان له 290ه‌وه گه‌یشتووه‌ته 310 كه‌س.
هه‌روه‌ها روان گوناسیكارا باسی له‌وه كردووە كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌یه و تا ئێستا 40 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراوە كه سه‌رجه‌میان هاووڵاتی سریلانكان.