Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ی له فه‌ڕه‌نسا سازده‌كرێن باسی له رێككه‌وتننامه‌ی پاریس كرد كه وڵاته‌كه‌ی لێی كشاوه‌ته‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانی به‌رامبه‌ر گۆڕانی كه‌ش وههواری كردووه‌ته ئامانج و، رایگه‌یاند: "رێككه‌وتننامه‌كه له پاریس به‌كه‌ڵك نه‌هات".
له تویتێكیدا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، تره‌مپ بڵاوی كرده‌وه كه له هه‌موو شوێنێكی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان و پشێوی باڵاده‌سته.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ پاریس به كه‌ڵك نه‌هات و، له هه‌موو شوێنێكی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان و پشێوی هه‌یه و، رایگه‌یاند: "مرۆڤه‌كان ناخوازن به‌ناوی پاراستنی ژینگه‌وه پاره‌ی زۆر بده‌ن به وڵاتانی سێهه‌می جیهان. هوتافی 'تره‌مپمان ده‌وێت' ده‌ڵێنه‌وه. فه‌ڕه‌نسام خۆشده‌وێت".