Abdullah Shukur
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
لە خۆپیشاندانەکانی یەلەگ زەردەکان لە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا، ٣٠ کەس برینداربوون کە سێیان پۆلیس بوون.
پۆلیسی فەڕەنسا بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی بیبەر و ئاوی قەتیسکراوی بەکارھێنا.
لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانیش لە شەقامی چامپس-ئیلیزێ و دەوربەری، ٣٠ کەس برینداربوون کە سێیان پۆلیس بوون.
لەلایەکی دیکەش، ھەزار کەس لەسەرتاسەری وڵات بردرانە بنکەکانی پۆلیس و ٧٢٠ کەسیش دەستگیر کران.