Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له هه‌موو بوارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا گه‌شه پێ بده‌ن، به پێویستیشی زانیوە کە ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له پێناو هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كان له سه‌ریان رێككه‌وتوون به سیسته‌می بانكی و وزه‌یشه‌وه خێراتر جێبه‌جێ بكرێن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، گوتاری سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی بڵاوكردووەته‌وه له میانی پێشوازیكردنی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له هه‌موو بوارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا گه‌شه پێ بده‌ن، به پێویستیشی زانیوە کە ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له پێناو هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كان له سه‌ریان رێككه‌وتوون به سیسته‌می بانكی و وزه‌یشه‌وه خێراتر جێبه‌جێ بكرێن و گوتوویه‌تی: "ئیراده‌ی ته‌واوی ئێران گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه راسته‌قینه‌كانه له‌گه‌ڵ توركیای دۆست و برا له هه‌موو بواره‌كاندا".
- "ئێران هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌یه سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری ده‌وڵه‌تی توركیا"
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئێران سه‌قامگیری و ئاسایشی توركیا وه‌ك سه‌قامگیری و ئاسایشی خۆی ده‌بینێت، گوتی: "لەو چوارچێوەیەشدا لەبەرامبەر ئەو کودەتایەی ماوەیەک لەمەوبەر هەوڵی بۆ درا، ئێران هەڵوێستێکی روون و ئاشکرای سەبارەت بە سەقامگیریی و بەهێزبوونی دەوڵەتی تورکیا، نیشانداوە".
- روحانی ستایشی ئەردۆغان دەکات
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی باسی لەوەشکرد دەستخۆشیی لە هەڵوێستی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران دەکەن و رایگەیاند "بە هۆی ئەو گرنگییەی کە سەرکۆمار و دەوڵەتی تورکیا بە پەرەپێدانی هاریکاریی لەگەڵ ئێران‌دا دەیدەن، دەستخۆشیی و پێزانینی خۆمان ئاراستە دەکەین و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لەو هەڵوێستەیان دەکەین".
سەرکۆماری ئێران لە گوتەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە ئەردۆغان سەبارەت بە کێشەکانی جیهانی ئیسلامی هەڵوێستێکی بنیاتنەرانەی نیشانداوە.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی هەروەها تیشکی خستەسەر ئەوەی لە دوایین کۆبوونەوەکاندا، ئێران، تورکیا و رووسیا دوو بڕیاریان داوە و ئەم بڕیارانەش لە بابەتەکانی پەیوەست بە کێشە ناوچەییەکان و هاریکاریی ئابوورییدا جێبەجێکراون و سوودی گرنگییان دەستەبەرکردووە.