ئەرمینیا.. ھەڵبژاردنی گشتی
- پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمان) لە ئەرمینیا دەستیپێکرد.
Ankara
یەریڤان ــ AA
دەنگدەران لە ئەرمینیا بە مەبەستی ھەڵبژاردنی نوێنەرانیان روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.
پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمان)ی ئەرمینیا، کاتژمێر ٠٨:٠٠ بە کاتی ئەو وڵاتە دەستپێکرد و ١٢ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
لە کۆی سێ ملیۆن کەس کە ژمارەی دانیشتوانی لە ئەرمینیا پێکدەهێنێت، دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
چاوڕەوان دەگرێت، رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا، بگاتە ٦٠ لەسەدا.
لەم ھەڵبژاردنەدا، ١١ پارت لەوانە ھاوپەیمانی "ھەنگاوەکەم" بە سەرکردایەتی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، نیکۆڵا پاچینیا رکابەری یەکتر دەکەن بە ئامانجی بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی.
چاوەڕوان دەکرێت، ئەنجامی نافەرمییەکانی ھەڵبژاردن، سبەی دووشەممە رابگەیەندرێت.