جيهان

بەھۆی باران بارینی بەخووڕەوە بە ھەزاران خێوەتی ئاوارەکان لە غەززە ژێرئاو کەوتن

- لە ئێوارەی دوێنێ شەممەوە، باران بارینێکی بەخووڕ ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە تا ئێستا بە ھەزاران خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان ژێرئاو کەوتن.

Ramzi Mahmud  | 28.12.2025 - نوێکردنەوە : 28.12.2025
بەھۆی باران بارینی بەخووڕەوە بە ھەزاران خێوەتی ئاوارەکان لە غەززە ژێرئاو کەوتن

Istanbul

غەززە ــ AA

باران بارینی بەخووڕ ئاوارەکانی لە غەززە تووشی ئاستەنگی کردووە و بە هەزاران خێوەت ژێرئاو کەوتن.

لە ئاکامی داڕمانی دیواری خانوویەک لە گەڕەمی ڕیمال ڕۆژئاوای شاری غەززە کە پێشتر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرابوو، کچێکی فەڵەستینی گیانی لەدەستدا و ھاوکات بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە، بە ھەزاران خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە غەززە ژێرئاو کەوتن.

چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە لە ناوچەی مینا لە گەڕەکی ڕیمال، دیواری خانوویەک بەسەر خێوەتی خێزانێکی فەڵەستینی داڕماوە.

بە گوتەی سەرچاوەکان لە ئاکامی ڕووداوەکەدا، کچێکی فەڵەستینی گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، خانووکە پێشتر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرابوو.

ھاوکات شایەتەحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند لە ئێوارەی دوێنێ شەممەوە، باران بارینێکی بەخووڕ ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە تا ئێستا بە ھەزاران خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان ژێرئاو کەوتوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın