"کۆبوونەوەکەی بنیامین ناتانیاھو و دۆناڵد ترەمپ بە ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی قوناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە کۆتایی پێ دێت"
ڕۆژنامەی "Israel Hayom" بڵاوی کردەوە، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی ٢٩ ئەم مانگە لە فلۆریدا ئەنجام بدرێت، پرسی ئێران تاوتوێ دەکرێت.
Quds
قودس ــ AA
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی ٢٩ ئەم مانگە لە فلۆریدا ئەنجام بدرێت، بە ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، کۆتایی پێ دێت.
ڕۆژنامەی "Israel Hayom" بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە بنیامین ناتانیاھو و دۆناڵد ترەمپ لە فۆریدا کۆدەبنەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەنگاوەکانی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە و پرسی ئێران تاوتوێ دەکرێن.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆدەکرێت لەبارەی وردەکارییەکانی دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەتایبەتیش چەکداماڵینی چەک لەلایەن حەماسەوە و دامەزراندنی دەستەکانی حکومڕانی لە غەززە.
ھاوکات ڕۆژنامەکە لە چەند سەرچاوەیەکی گواستووەتەوە کە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا، بە ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، کۆتایی پێ دێت.
