جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "لە پێناو ئاسایشی نەتەوەییمان پێویستمان بە گرینلاند ھەیە"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە گرنگی زۆر بە دوورگەی گرینلاند دەدەن، ھەر بۆیە فەرمانڕەوای ویلایەتی لویزیانا، جێف لاندری وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دەست نیشان کردووە.

Hakan Çopur, Mohammad Kara Maryam  | 23.12.2025 - نوێکردنەوە : 24.12.2025
دۆناڵد ترەمپ: "لە پێناو ئاسایشی نەتەوەییمان پێویستمان بە گرینلاند ھەیە"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە پێناو ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، پێویستیان بە دوورگەی گرینلاند ھەیە.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە گرنگی زۆر بە دوورگەی گرینلاند دەدەن، ھەر بۆیە فەرمانڕەوای ویلایەتی لویزیانا، جێف لاندری وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دەست نیشان کردووە.

ڕاشیگەیاند کە لە پێناو ئاسایشی نەتەوەییان، پێویستیان بە دوورگەی گرینلاند ھەیە".

گوتیشی: "ئەگەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی سەیری کەناراوەکانی دوورگەی گرینلاند بکەیت، لە ھەموو شوێنێکدا کەشتی ڕووسیا و چین دەبینیت، لەبەر ئەوە پێویستە ئێمە ببین بە خاوەنی گرینلاند، گرینلاند زۆر گرنگە".

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ فەرمانڕەوای ویلایەتی لویزیانا، جێف لاندری وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ دوورگەی گرینلاند دەست نیشان کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın