عێراق

عێراق هاوردەکردنی غازی ئێرانی بە تەواوی ڕاگرت

وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاوی کردەوە کە هاوردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگیراوە.

Haydar Karaalp  | 23.12.2025 - نوێکردنەوە : 23.12.2025
عێراق هاوردەکردنی غازی ئێرانی بە تەواوی ڕاگرت

Baghdad

بەغدا - AA

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، هاوردەی غازی ئێران بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگیراوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراق کە لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی هەواڵی ئەم وڵاتە بڵاو کراوەتەوە، عێراق هاوردەکردنی غازی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی بە تەواوی ڕاگرتووە.

بە پێی ئەم هەواڵە، بە هۆی ئەم دۆخەوە چوار هەزار ٥٠٠ بۆ پێنج هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق کەم بووەتەوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی سووتەمەنی جێگرەوە بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکاندا، دڵنیا ببنەوە.

عێراق بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێویستی بە غازی ئێرانە و نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەو وڵاتە لەو وێستگانەدایە کە سووتەمەنییەکەیان بە ڕێگەی هاوردەکردنی غازی ئێرانەوە دابین دەکرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın