Dildar Baykan
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد به‌بۆنه‌ی كوژرانی سه‌رکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، جود دیری جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان پیرۆزبایی له دۆناڵد تره‌مپ كردووه بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە تیایدا سه‌رکردەی داعش به‌غدادی كوژراوه. له به‌رامبه‌ریدا تره‌مپ سوپاسی بن سه‌لمان-ی كردووه به هۆی ئه‌و هاوبه‌شییه به‌هێزه‌ی سعوودیه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بابه‌ته دووقۆڵی و هه‌رێمییه‌كان تاوتوێ كران.
- ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریكا بۆسه‌ر به‌غدادی
سه‌رکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئهبوبەکر به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا كه له رێگه‌ی هه‌شت هەلیكۆپتهرهوه له باكووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا ئه‌نجامدرا، كوژرا.
پێرێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه كرد كه به‌غدادی دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته یه‌كێك له‌و تونێلانه‌ی له‌ژێر خانووه‌كه‌دا هه‌بووه پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ سێ منداڵی‌دا كه له‌گه‌ڵی بوون، كوژراون.