Dildar Baykan,123
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌مین ده‌نگدان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت بە لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به مه‌به‌ستی له‌سەر كار لادانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پێلۆسی كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه سەربە پارتی دیموكرات-ن له نامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌م جۆره ده‌نگدانانه ناچاری نین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا نه‌بێت به رێگر له‌وه‌ی هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك بگێڕنه‌وه، رێگری له گوته وه‌رگرتن له گه‌واهیده‌ران نه‌كه‌ن و بانگهێشتنامه‌كان ره‌تنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ده‌نگدانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له نامه‌كه‌ی پێلۆسیدا هاتووه "ئه‌م هه‌فته‌یه پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی داواكاری به‌ڵگه‌كان، تۆمار و گوته‌كان بۆ بانگهێشتكردن و هه‌نگاوه‌كانی دیكه به‌شێكن له لێپرسینه‌وه له لایه‌ن لیژنه‌كانمانه‌وه".
- كاردانه‌وه‌ی كۆشكی سپی
لای خۆیه‌وه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه تاكو تێكستی پڕۆژه یاساكه نه‌بینن، لێدوانێكی روونیان نابێت و ده‌ڵێت: "له كۆتاییدا پێلۆسی راستییه‌ك قبوڵ ده‌كات كه ته‌نانه‌ت كه‌سانی بێئاگاش له ئه‌مریكا ده‌یزانن. دیموكراته‌كان پرۆسه‌یه‌كی لێپرسینه‌وه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نه‌بوو. مافه یاساییه‌كانی به سه‌رۆك تره‌مپ نه‌ده‌دا. هه‌روه‌ها گوته وه‌رگیراوه‌كان له پشت ژووره داخراوه‌كان و به‌نهێنی به‌ته‌واوی نایاسایی بوون".
- لێكۆڵینه‌وه‌كان له پێناو له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه مشتومڕاوییه‌كه‌ی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ و سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كه له مانگی ته‌مووزدا ئه‌نجامدراوه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كانی كۆنگرێس لێكۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ ده‌ست پێ بكه‌ن.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، داوای له ئۆكراینا كردووه له كوڕی كاندیدی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠، جۆ بایدن بكۆڵێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كردبوو كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كاندا گونجاو بووه.
له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵدا كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكرابوونه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو تره‌مپ به سه‌رۆكی ئۆكراینای گوتووه ته‌نها ئه‌گه‌ر بێت و له بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه، هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و دیموكراته‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بانگه‌شانه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردبوو.
لای خۆشییه‌وه تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا كه بڕه‌كه‌ی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاره، هه‌ڵپه‌سێردراون.
دواتر كۆشكی سپی ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و داكۆكی له‌وه‌كرد كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و هاوكارییه‌كاندا نییه.