Nuri Aydın
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بکوژە و لەبەرئەوەی دەستوەردانی کردووە لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکادا ''باجەکەی دەدات''.
بایدن لە میانی سەردانێکیدا بۆ ویلایەتی پێنسیلڤانیا، دیمانەیەکی لەگەڵ پێشکەشکاری کەناڵی ABC News جۆرج ستیڤانۆپۆڵۆس ئەنجامدا.
سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە دەستوەردانی رووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، گوتی "پوتین بکوژە و لەبەرئەوەی دەستوەردانی کردووە لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکادا باجەکەی دەدات".
جۆ بایدن، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا لەگەڵ پوتین ئەنجامیداوە، ھۆشداریی پێداوە بەوەی لە ئەگەری سەلماندنی دەنگۆکانی دەستێوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەوە وەڵامی پێویستی دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەوەیشی ئاشکراکرد کە لەگەڵ پوتین پەیوەندییەکی دوورودرێژیان ئەنجامداوە و گوتی "پێمگوتووە من دەتناسم و تۆش من دەناسیت. ئەگەر سەلماندمان کە ئەمە ئەنجامدراوە، ئەو کات ئامادەبە".
بایدن، لە بەرامبەر پرسیاری "واتا ڤلادیمیر پوتین دەناسن. ئایا پێتان وایە ئەو بکوژە؟"ی ستیڤانۆپۆڵۆس، بە "بەڵێ" وەڵامیدایەوە و گوتی، "دەبینن باجەکەی دەدات".