Muhammed Emin Canik,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
بۆینس ئایرس - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا، گواستنه‌وه‌ی بڕێك زێڕی به‌به‌های 1.2 ملیار دۆلار بۆ بانكی ناوه‌ندیی ڤێنیزوێلا ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی Bloomberg، داواكاریی بانكی ناوه‌ندیی ڤێنیزوێلا بۆ گواستنه‌وه‌ی بڕێك له پاشه‌كه‌وتی زێڕی وڵاته‌كه‌ی به‌به‌های 1.2 ملیار دۆلار له بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا ره‌تكراوه‌ته‌وه. ڤێنیزوێلا به‌به‌های هه‌شت ملیار دۆلار زێڕی هه‌یه له بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه، به‌هۆی فشاره‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ و جۆن بۆڵتنی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپه‌وه، رێگه به گواستنه‌وه‌ی زێڕه‌كه نه‌دراوه.
ڤێنیزوێلا چه‌ندین مانگه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌ستی به پاشه‌كه‌وتی خۆی بگات له بانكی ناوه‌ندی به‌ریتانیا. سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ڤێنیزوێلا كالیختۆ ئۆرتێگا مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018 به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی زێڕی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ریتانیای كردبوو، به‌ڵام به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشت.