Zana Natık Kerem
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
کابول ــ AA
تەقینەوەیەک لە ویلایەتی بەغلان باکووری ئەفغانستان روویدا و لە ئاکامدا، ٢٥ کەس کوژران و برینداربوون.
قایمقامی قەزای تالاو بارڤاک سەربە ویلایەتی بەغلان، عەبدولئەحمەد ئەحمەدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوایندا، تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبێکی چێنراو لە نێو یارگایەک لە گوندی برفاک روویداوە کە یاری باڵەی تیادا بەڕێوەدەچوو.
عەبدولئەحمەد ئەحمەدی ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، پێنج کەس کوژراون و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.
ناوبراو راشیگەیاند، ئەو گوندەی کە تەقینەوەکەی تیادا روویداوە لەژێر کۆنتڕۆڵی بزووتنەوەی تاڵیبان دایە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.