Abdullah Shukur
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بانگھێشتی گشت وڵاتانی کرد کە پەیوەندی ئابووری خۆیان لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ بپچڕێنن.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئەمریکا بەمەبەستی تاوتوێکردنی قەیرانی ڤێنیزوێلا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا پۆمپیۆ گوتی: "ھیوادارین گشت وڵاتان سیستەمی دارایی خۆیان لە رژێمی مادورۆ جیا بکەنەوە و سامانی تایبەت بە گەلی ڤێنیزوێلا بۆ بەڕێوەبەراتی شەرعی ئەو وڵاتە جێبھێڵن".