Dilara Zengin
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
واشنتۆن - AA
وەزارەتى بازرگانيى ئەمريكا ئاشكرایكرد لەسەر بنەماى "پاراستنى ئاسايشى نيشتمانیى"، دابەزاندنى ئه‌پڵیكه‌یشنی تۆڕه كۆمەڵايەتييەكانى تيك تۆك و ويچات كە له‌لایه‌ن كۆمپانيا چینییه‌كانه‌وه خاوه‌ندارێتیی ده‌كرێن، لە ٢٠ى ئەيلوولەوە قەدەغە دەكات.
لە راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وەزارەتى بازرگانیى ئەمريكاوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه به‌وه‌كراوه، پارتى كۆمۆنيستى چينى ئەو دوو ئەپڵیكهیشنە بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسايشى نيشتمانيى، سياسەتى دەرەوە و ئابووریى ئەمريكا بەكارهێناوە.
ئاماژەى بەوەشكردووە، لەگەڵ هەڵگرتنى ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و ئەپڵیكهیشنانە و كەمكردنەوەى بەكارهێنانیان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو، بەكارهێنەرانیان لە ئەمريكا بارێزراو دەبن و تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئەگەر هەڕەشەكانى تيك تۆك و ويچات وەكو يەكيش نەبن هاوشێوه‌ن.
راگهیهنراوهكه باس لەوەشدەكات، هەردوو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه، زانيارييەكانى بەكارهێنەران، وه‌ك پێگه و داتا له‌باره‌ی رابردوویان كۆدەكهنهوه و ئەو كۆمپانيايانە ناچاركراون هەماهەنگى لەگەڵ ده‌زگای هەواڵگريى پارتى كۆمۆنيستى چينى بكەن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وەزارەتى بازرگانى ئەمريكادا هاتووە: "ئه‌م دۆخە ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بەكارهێنانى ويچات و تيك تۆك ببێته مایه‌ی درووستكردنى مەترسيى قبوڵنەكراو بۆ سەر ئاسايشى نيشتمانيیمان".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ٢٠ى ئەيلوولەوە دابەزاندنى تيك تۆك و ويچات لە ئەمريكا قەدەغە دەكرێت و رێگە بە خزمەتگوزاريى گواستنەوە و پێدانى پارە لە رێگەى ستۆرەكانى مۆبايلەوە بۆ ئەم ئهپڵیكهیشنانه نادرێت.
وەزارەتى بازرگانى ئەمريكا ئاماژەى بەوەشكردووە، لە كاتى كۆتاییهاتنى مەترسييەكانى سەر ئاسايشى نيشتمانيى تاكو ١٢ى تشرينى دووەم ئەوە ئەگەرى هەڵگرتنى قەدەغەكە لەلايەن سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ-وە لە ئارادايە.
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رۆژی سێی ئاب رايگەياندبوو ئەگەر لقی ئه‌مریكای تۆڕى كۆمەڵايەتى تيك تۆك-ى چينى بە كۆمپانيايەكى ئەمريكى نەفرۆشرێت، ئەوە بەكارهێنانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات.