سياسەت, جيهان

ئەرمینیا ئاگربەستی کاتی مرۆیی دووەمی لەگەڵ ئازەربایجان پێشێل کرد

لە ئاکامی بۆردومانی سوپای ئەرمینیادا، ٢٥ خانوو لە گوندەکانی سەربە شارەکانی تەرتەر و ئاغجابەدی ئازەربایجان زیانیان بەرکەوت و کەسێکیش برینداربوو.

İdiris Okuduci  | 19.10.2020 - نوێکردنەوە : 21.10.2020
ئەرمینیا ئاگربەستی کاتی مرۆیی دووەمی لەگەڵ ئازەربایجان پێشێل کرد

Tartar

تەرتەر - AA

ئەرمینیا ئاگربەستی کاتی مرۆیی دووەمی پێشێل کرد کە لەگەڵ ئازەربایجان ئەنجامیداوە و هێرشی کردە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی، بەو هۆیەشەوە ٢٥ خانوو زیانیان بەرکەوت.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا، باسی لەوە کرد کە ئەرمینیا بەچڕی تۆپبارانی گوندەکانی سەربە شارکانی تەرتەر و ئاغجابەدی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیادا لە گوندی ئەلەسگەرلی سەربە شاری تەرتەر کەسێکی تەمەن ٥٨ ساڵ بریندار بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın