جيهان

ئێران پێشنیازێکی ئەمریکا لەبارەی وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕەت کردەوە

- ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، بنەمای گوتاری ئەمریکا ئەوەیە کە تاران نەبێت بە خاوەنی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی.

Ahmet Dursun, Muhammed Kılıç  | 04.06.2025 - نوێکردنەوە : 04.06.2025
ئێران پێشنیازێکی ئەمریکا لەبارەی وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕەت کردەوە

Tahran

تاران ــ AA

ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند کە پێشنیازێکی ئەمریکایان لەبارەی وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕەت کردووەتەوە.

عەلی خامنەیی لە میانی ڕێوڕەسمی ٣٦ھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕابەری پێشووی ئێران، روحوڵڵا خومەینی کە لە تاران بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەدا، پێشنیازەکەی ئەمریکای لەبارەی وەستاندنی تەواوی چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە ھەڕەشەیە بۆ سەر "سەربەخۆیی نیشتمانیی".

گوتیشی: "ئەو پێشنیازەی کە ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی بەتەواوی پێشکەشی کردووە، پێچەوانەی ئەو بیرۆکەیە کە دەڵێت، ئێمە توانای ئەوەمان ھەیە".

ھەروەھا باسی لەوەش کرد، بنەمای گوتاری ئەمریکا ئەوەیە کە تاران نەبێت بە خاوەنی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و گوتی: "سەرکردە لووتبەرز و بێڕێزەکانی ئەمریکا ئەوەیان دەوێت و وەڵامی ئێمەش بۆ قسە بێماناکانی سەرکردەکانی ئەمریکا ڕوونە کە ئەوان ناتوانن ھیچ شتێک لەو بارەیەوە بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın