توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە سەرۆکی وڵاتان کرد

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەکە لە سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان و سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تارق پیرۆزبایی جەژنی لێکردن.

Mümin Altaş  | 04.06.2025 - نوێکردنەوە : 05.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە سەرۆکی وڵاتان کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان و سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تارق ئەنجام دا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەوان سوورن لەسەر هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا.

هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکان ڕاشیگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تارق ئەنجام دا.

لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات  و هەوڵەکان بە ئاراستەی بەهێزکردنی و هەروەها پرسە هەرێمی و جیهانییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەردوو پەیوەندی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لێ کردوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın