Mustafa Melih Ahıshalı,Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
بوومەلەرزەیەک کە گوڕەکەی ٥،٢ پلە بوو لەسەر پێوەری رێختەر، تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٢ کاتژمێر ٢٣:٢٧ بە کاتی ناوخۆ (٢٢:٥٧) بە کاتی هەرێمی کوردستان دای لە تاران کە ناوەندەکەی شارۆچکەی مالاراد بووە.
چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتری توێکڵی زەویدا بووە و لە شارەکانی قەزوین و ئاراک هەستی پێکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە لەسەر زیانەکان.