Abdullah Shukur
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
ئیدارەی واشنتۆن رایگەیاند کە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڵەستین لە غەززە، ئیسماعیل ھەنییەی خستووەتە لیستی "تیرۆری جیھانی"یەوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ھەنییە خراوەتە لیستی "تیرۆری جیھانییەوە".
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە رێکخراوەکانی وەک بزووتنەوەی سابرین و لیوا سەورە و بزووتنەوەی ھاشم خراونەتە نێو لیستی "تیرۆریی جیھانییەوە".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن دراوە کە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە چەند گرووپێک و کەسانێک کە لەلایەن ئێرانەوە ھاوکاری دەکرێن خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
تیلەرسن بەرگری لەوەشکردووە کە ئەو کەس و گرووپانە مەترسیین بۆ ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھێرشیان بۆ سەر ھەردوو وڵاتی ئیسرائیل و میسر ئەنجامداوە.
لەلایەکی دیکەش نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایەی کەسانی بیانی کە سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایە، ئیسماعیل ھەنییەی خستە لیستی سزادراوان.
ئیسماعیل ھەنییە لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٦-٢٠١٤ سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فەڵەستین بوو.