Wassim Samih Seifeddine
06 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2026
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک شارۆچکەی ڕۆژھەڵات و باشووری لوبنان، حەوت کەس کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاوی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ژمارەیەک شارۆچکەی ڕۆژھەڵات و باشووری لوبنان.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، حەوت کەس کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
پێشتر ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاوی کردبوویەوە کە سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەکانی عەدشیت و دێرکیفا باشووری لوبنان و لە ئاکامدا، کەسێک کوژراوە و سێ ئەندامی تیمی فریاکەوتنی سەربە حزبوڵڵا برینداربوون.