Levent Tok,Adham Kako
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
عه‌زاز/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر به‌رزترین لووتكه‌ی چیاكانی كورنی باكووری عه‌فریندا.
به پێی زانیارییه‌كان سوپای توركیا و یه‌كه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كاته‌كانی به‌یانی له ده‌ورووبه‌ری ناوه‌ندی ناحیه‌ی بولبول ده‌ستیان پێكرد به‌رزترین لووتكه‌ی چیاكانی كورنی-یان كۆنترۆڵكردووه.
چیاكانی كورنی پێگه‌یه‌كی هه‌یه كه زاڵه به‌سه‌ر عه‌فریندا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه پێی ناوه‌ته 12ـه‌مین رۆژیه‌وه، كاتژمێر 12:00 سوپای توركیا و یه‌كه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر گوندی باک ئوباسی سه‌ر به ناحیه‌ی بولبول باكووری عه‌فرین. به كۆنترۆڵكردنی گونده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ندی ناحیه‌ی بولبول كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا رێگا لۆجستییه‌كانی په‌یه‌ده كه به‌ره‌و باكووری عه‌فرین درێژده‌بنه‌وه پچران.
له 12ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له پێنج ناحیه‌ی عه‌فرین ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 19 گوند، شه‌ش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون كه یه‌كێكیان گونده، له‌گه‌ڵ 26 خاڵدا كه شه‌شیان شاخ و به‌رزایی ستراتیجین.