Muhammed Boztepe,Enes Kaplan
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''هەموو جیهان ئەوە دەزانێت کە تورکیا بە هیچ شێوەیەک بە لۆجیکی داگیرکاریی هەنگاو ناهاوێژێت و دەبێت بشیزانێت. ئەگەر بێت و تەماشای قەڵغانی فورات بکەین، ئەوە دەبینین''.
بینالی یڵدرم و هاوتا لوبنانییەکەی دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوانیان و کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا کە لە کۆشکی چانکایا بەڕێوەچوو، وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا سەبارەت بە لێدوانێکی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە کە رایگەیاندبوو ''هیوادارین لەسەر بنەمای داگیرکاریی نەبێت''، یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد عەفرین کێشەی ئاسایشی تورکیایە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لەوەکرد هۆکارێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە کۆتاییهێنانە بەو ستەمەی لە لایەن رێخکراوە تیرۆریستییەکانەوە لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکرێت و رایگەیاند ''ئەگەر لە سووریا سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە داعش ئەنجامبدرێت، ئەوا ئێمە لە عەفرین ئۆپەراسیۆنێک دژ بە داعش، پەکەکە و پەیەدە/یەپەگە ئەنجامدەدەین. ئەگەر فەڕەنسا بەو شێوەیە لە بابەتەکە بڕوانێت، ئەوا پێویستە چالاکییەکانی ئەوانیش لە سووریا لە هەمان چوارچێوەدا هەڵبسەنگێنرێت''.
بینالی یڵدرم جەختی لەوەکردەوە کە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە لە بنەماوە سەقەتە و رایگەیاند:
''هەموو جیهان ئەوە دەزانێت کە تورکیا بە هیچ شێوەیەک بە لۆجیکی داگیرکاریی هەنگاو ناهاوێژێت و دەبێت بشیزانێت. ئەگەر بێت و تەماشای قەڵغانی فورات بکەین، ئەوە دەبینین. لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە کە سێ هەزار و ٦٠٠ داعشییمان لە چالاکی خست، ئەوێمان لە تیرۆر پاککردەوە و ئەمڕۆ نزیکەی ١٣٠ هەزار سووریی تیادا دەژین و ١٦٠ هەزار خوێندکار تیایدا دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە و کردمانە ناوچەیەک کە ئاشتی و خۆشگوزەرانی تیادا دەستەبەربێت. بۆ ئەوەی تێبگەن لەوەی کە ئێمە دەمانەوێت لە عەفرین چی بکەین، ئەوەندە بەسە کە تەماشای ئەو دوو هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە بکەن کە لەسەر هێڵی هەریەک لە منبج، جەرابلوس و عەزاز لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدان. هەڵسەنگاندنەکانی دەرەوەی ئەوە هیچ پەوەندییەکی بە راستییەوە نییە''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم جەختی لەوەکردەوە ئەگەر بێت و تەماشای پێکهاتەی دیمۆگرافی منبج بکەین، ئەوە دەبینرێت کە لەسەدا ٩٥ی لە دانیشتوانی عەرەب پێکدێن و رایگەیاند:
''رێکخراوێکی تیرۆریستیی کە هێندەی چنگێک دەبن، ژیانیان لەوان کردووەتە ژەهر. پێویستە ئەمریکا لێرەدا هەڵوێستی خۆی بە روونی رابگەیەنێت کە ئایا پشتیوانیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی دەکات کە ستەم لە دانیشتوانی ئەوێ دەکەن، یاخود رۆڵ لەوەدا دەبینێت کە دانیشتوانی ناوچەکە لەم رێکخراوە تیرۆریستییانە رزگاریان بێت، با ئەمریکا لەوباریەوە بڕیاربدات. تورکیا هەر ئۆپەراسیۆنێکی پێویست لە دژی هەموو جۆرە فشارێکی تیرۆر و هەڕەشەیەکی تیرۆر بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی، ئەنجامدەدات. بۆ ئەم کارەش مۆڵەت وەرگرتن لە وڵاتانی دیکە نابێتە جێگەی باس. ئەم چالاکییانە لە بنەڕەتدا لە رووی ئەوەی کە رێگە بە درووستکردنی رێرەوێكی تیرۆر لە دەوری سنوورەکانمان لە سووریا و لە عێراق نەدەین کە سنوورمان هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانە، دەکرێت درێژەیان هەبێت. تێگەیشتن لەمەش بەسوود دەبێت''.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە باسی لەو دەنگۆیانە کرد لەسەر هێرشی مووشەکەکان لەسەر سنووری تورکیا کە گوایا لەناوخۆی سنووری تورکیاوە ئەنجام دەدرێت، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "لەنێو تورکیادا، هێرشی مووشەک بۆ سەر هاووڵاتییان لە تورکیا، زیان بە عەقڵ و بیرکردنەوەی وڕێنەی شێتەکانە. تەنانەت بۆقەکانیش بەمە پێ دەکەنن. شتی وا نییە. تورکیا لەناوخۆی سنوورەکانیدا لەسەدا سەد ئاسایشی خەڵکەکەی هەیە. هەرگیز رێگەش بە چالاکی تیرۆر نادەین. ئەمە جگە لە هەڵمەتی پشتگیری رێکخراوی تیرۆریستی لایەنی چواردەور هیچی تر نییە. بۆ ئەوەی بزانین ئەمانە لە کوێوە دێن پێویست بە سحر ناکات. چاودێری و پێوانەی ئەمانە دەکرێت و هەرکاتێک مووشەکەکان دێن، وەڵام دەدرێنەوە یەکسەر. بێدەنگ دەکرێن، بەڵام سێ ساڵە لە هەموو شوێنێکی زەویوزارەکاندا لە هەموو لایەکەوە، بە داخەوە ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە سەنگەریان لێداوە، هەموو لایەکیان بە تەقەمەنی داپۆشیوە. تونێلی گەورە گەورە و دیواری ئەستووریان لێداوە. بۆیە کاتێک هێزە ئەمنیەکانمان دەچنە ئەم ناوچانەوە ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ دیاری کردنیان".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و ئامانجەکەی، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تاکو ئامانجەکانی دێنە دی.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "تا ئەم بەیانیە، ٤٨٠ ئامانج پێکراون، ٧١٢ تیرۆریستیش لە چالاکی خراون. ئۆپەراسیۆنەکە بەو شێوەیەی پێویستە بەردەوامە".
لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر ئیدلب، بینالی یڵدرم گوتی: "ئەو رووداوەی ئیدلب دەریخست کە تورکیا بە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە چەندە کاری راستی کردووە. واتە تیرۆر لەهەر شوێنێکەوە بێت، دەبێت وەڵامی بدرێتەوە. ئەو چالاکییانەی لەوێش دەیکەین هەر ئەمەیە. ئامانج کەمکردنەوەی کێشەکانە لە ئیدلب و لابردنی چالاکی تیرۆریستانە بۆ نزمترین ئاست".