Mazın Asad
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ پەیوەندیدار بە دۆزی داخستنی پردی فاتح سوڵتان مەھمەت (FSM)، داوای سزای زیندانی ھەتا ھەتایی قورسکراو بۆ ١٥ دەستگیرکراو کرا.
لە دانیشتنی ١٢ھەمینی دادگای سزای قورسی ئیستانبوڵ، داواکاری گشتی کۆماری سکاڵانامەکەی لەسەر ئەو دۆزە خوێندەوە.
داواکاری گشتی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ پەیوەندیدار بە دۆزی داخستنی پردی فاتح سوڵتان مەھمەت (FSM)، بە تۆمەتی "تێکدانی شیرازەی وڵات و ھەوڵی لەکارخستنی بە کردار بە زەبری ھێز" داوای سزای زیندانی ھەتا ھەتایی قورسکراو بۆ ١٥ دەستگیرکراو کرد.
دانیشتنی دادگا لەسەر دۆزەکە بۆ سبەی دواخرا.