Aynur Ekiz
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەچوارچێوەی مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت لە زەمینەیەکی رەوادا، بەڕێوەدەچێت.
ئیبراهیم کاڵن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ سەر تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین کە لە ١٢یەمین رۆژیدایە، بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە و بە مکووڕییەوە بەردەوامە و رایگەیاندووە ''ئۆپەراسیۆنەکە لەچوارچێوەی مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت لە زەمینەیەکی رەوادا، بەڕێوەدەچێت''.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون و نووسیویەتی: ''سەربازە پاڵەوانەکانمان خەباتێکی مەزن ئەنجامدەدەن. ئەو ناوچەیەی بەدەست رێکخراوی تیرۆریستییەوەیە تا دێت تەسکتر دەبێتەوە''.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا باسی لەوەکرد، سەربازانی سوپای وڵاتەکەی بە مەبەستی رێگریکردن لە کەوتنەوەی قوربانیی لە ریزی هاووڵاتییانی سڤیلدا سەرجەم رێکارەکانیان گرتووەتە بەر و تیشكی خستووەتەسەر ئەوەش کە ئۆپەراسیۆنەکە تەنها دەستەبەری ئاسایشی سەر سنوورەکان ناکات، بەڵکو هاوکات دەستەبەری ئەوەش دەکات کە دانیشتوانی عەفرین لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی، ئاسایش و ئارامیدا ژیان بگوزەرێنن.
ئیبراهیم کاڵن باسی لەوەشکردووە، تورکیا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە مکووڕیی درێژە پێدەدات و رایگەیاندووە:
''پاککردنەوەی خاکی سووریا لە هەریەک لە داعش، پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و تیرۆریستانی دیکە، ئامانجی لە پێشینەیە. لەوبارەیەوە سازشکردنی جێگەی باس نییە. هەوڵەکانی بەلاڕێدابردنی لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی لەناوەوە و دەرەوەی وڵات کە ئامانج لێی ناشرینکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیە، مەحکومە بە شکست. داوای لێخوشبوون بۆ سەرجەم شەهیدەکانمان کە لەو قۆناغەدا شەهیدبوون دەکەم سەرەخۆشی لە خانەوادەکانیان دەکەم. هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکانمان دەخوازم''.