Enes Kaplan,İlkay Guder,Rewa Mahmut Hasan
22 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2017
ئەنقەرە AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لەبارەی یارمەتی ئەمریکا بۆ پەیەدە/یەپەگە و پێدانی زانیاری بە تورکیا، رایگەیاند "لە ئێستادا لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی ئەرکان و وەزارەتی بەرگری میللی میکانیزمێکیان وەگەڕخستووە. لەکاتی گەشتماندا بۆ ئەمریکا بە راشکاوانە گوتیان زانیارییەکان دەدەینە ئێوە و بەو چەشنە ئەو چەکانەی دراونەتە پەیەدە بەرامبەر بە تورکیا بەکارنایەن".
کاڵن لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پەیامنێرانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا کە لەکۆشکی کۆماریی بەریوەچوو گوتەیەکی پێکەش کرد و باسی چەندین پرسی ناوچەیی و تورکیا کرد.
لەبارەی ئەو چالاکییانەی کە بڕیارە بۆ یادی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ی تەمووز ئەنجام دەدرێن، کاڵن گوتی: "لەو رۆژەدا مەراسیمی کردنەوەی یادەوەریەک لە پەرلەمان بەڕێوەدەچێت. لە کۆشک مەراسیمێک بۆ پێشوازی لە کەسوکاری شەهیدان و برینداران رێک دەخرێت. هاوکات سەرکۆمار لە دانیشتنی پەرلەمان و لە ئیستانبوڵیش بەشداری لە چالاکییەکاندا دەکات".
لەبارەی پلانی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەوەندی تورکی لە ئەڵمانیا کاڵن گوتی "دەبێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی رووداوە ناخۆشەکانی هاوشێوەی قۆناغی ریفراندۆم بەرپرسانی ئەڵمانیا بەرپرسیاریەتی تەواو نیشان بدەن. لەئێستادا ئێمە سەرقاڵی ئەمنیەت و کاری هۆڵەکان دەبین. ئەگەر بوارێکی گونجاو رەخسا، ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت ئەنجام بدرێت".
لەبارەی گۆرانکارییەکانی ناو سووریاوە کاڵن ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ دا و گوتی: "ئەگەری زۆر هەیە لە ناوچەی ئیدلب بەبەشداری زۆریی ئێمە و رووسەکان، لە چواردەوری دیمەشق، رووسیا و ئێران، لە باشووریشەوە لە ناوچەی دەرعا ئوردن و ئەمریکییەکان میکانیزمێک کار پێبکەن. رووسەکان پێشنیارێکیان هەیە کە بەڵکو قیرغزی، کازاخستانییەکان بەژماریەکەی دیاریکراو هێز بنێرن".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لەبارەی یارمەتی ئەمریکا بۆ پەیەدە/یەپەگە و پێدانی زانیاری بە تورکیا گوتی: "لە ئێستادا لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی ئەرکان و وەزارەتی بەرگری میللی میکانیزمێکیان وەگەڕخستووە. لەکاتی گەشتماندا بۆ ئەمریکا بە راشکاوانە گوتیان زانیارییەکان دەدەینە ئێوە و بەو چەشنە ئەو چەکانەی دراونەتە پەیەدە بەرامبەر بە تورکیا بەکارنایەن".