Zehra Melek Çat,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، رایگەیاند "كرملین دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداین و گوتیان كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دواخستووه. واتا له ئێستاوه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له بڕیاردا نه‌كه‌ن پلان هه‌یه كه نه‌ك له 18 مانگدا ناكرێت به‌ڵكو له به‌روارێكی دیكه‌دا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت".
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی NTV کە بە شێوەی راستەوخۆ پەخش دەکرا، جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن لە بارەی پێشهاتەکانەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
کاڵن گوتی: "تورکیا چی پێویست بێ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە ناوخۆ و لەو دیوی سنوور ئەنجامی دەدات. وەک نموونە قەندیل، جگە لە قەندیلیش لە خاڵەکانی دیکەش ماوە ماوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئەنجام دەدەین. ئەمە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و وڵاتانی دیکە. وەک سەرکۆمار ئاماژەی پێداوە کە باس دێتە سەر بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانی تورکیا ئێمە ناچار نین مۆڵەت لە کەس وەربگرین. چونکە ئەمە مافی سرووشتی و بنەڕەتی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە. پرسی قەندیل بابەتێکی تازە نییە. لەمێژە دەزاندرێت کە پەکەکە لەوێ خۆی رێک دەخات. ئێمە لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەکان لە هەولێر و بەغدا زۆر قسەمان کردووە. کە چۆن چۆنی ئەو کێشە چارەسەر بکەین و ئەو خاکە لە لانەی تیرۆر دەربچێت و لە دژی تورکیا بەکارنەهێندرێت".
كاڵن جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌ولێر، ته‌ماشای ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بكرێت، توركیا هه‌لێكی گرنگی له‌به‌رده‌مدایه و رایگه‌یاند، به به‌رپرسانی عێراقیان گوتووه، "وه‌ك چۆن عێراق به ته‌واوی له داعش پاككراوه‌ته‌وه، ئێستاش هه‌لێكی باشمان له‌به‌رده‌مدایه بۆ پاككردنه‌وه‌ی عێراق له په‌كه‌كه".
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به ستراتیجییەتێكی گشتگیر ئه‌نجامبدرێت و رایگه‌یاند، ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆن بۆ قه‌ندیل، شنگال، سووریا و ئه‌و شوێنانه‌ی په‌كه‌كه‌ی تێدایه ئه‌نجامبدرێت.
ئیبراهیم كاڵن سەبارەت بە داواکاری رووسیا بۆ كۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا، گوتی: "ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی به‌ڕێز پوتین بۆ سووریا 15 رۆژ پێش ئێستا له هاتنیدا باس كرد. ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ كردینه‌وه و، گوتیان "پلان داده‌نێین بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شێوه‌ی كۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا، پێمانوایه هاوكارده‌بێت له قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی‌دا". ئه‌وه پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانا بوو. له 30-31 تشرینی یه‌كه‌مدا سازكرا، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش حەوته‌مین گه‌ڕی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا. ئێمه‌ش پێمانگوتن زانیاری زیاترمان بده‌نێ له‌و باره‌یه‌وه. با ته‌ماشایه‌كی بكه‌ین چییه، خێرا په‌سه‌ند یان ره‌تی ناكه‌ینه‌وه، سوودی چییه، هاوكاری چی ده‌بێت. با هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین، پاش ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین. ئه‌وانیش گوتیان باشە نووسراوێكتان بۆ ده‌نێرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شێوه‌ی چۆن ده‌بێت، كێ به‌شداری ده‌كات، ئامانجی چین. به دڵنیاییه‌وه له‌م نێوه‌نده‌دا بیستمان كه جۆره ئه‌مری واقعێك راگه‌یه‌نراوه. ئێمه‌ش خێرا تانه‌مان لێیدا. منیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌فته‌ی رابردوودا باسم له‌وه كرد. له‌سه‌ر ئه‌وه كرملین دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداین و گوتیان كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دواخستووه. واتا له ئێستاوه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له بڕیاردا نه‌كه‌ن پلان هه‌یه كه نه‌ك له 18 مانگدا ناكرێت به‌ڵكو له به‌روارێكی دیكه‌دا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت".
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وامه و گوتی: "ره‌نگه به‌ڕێز سهركۆماریشمان چه‌ند دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی هه‌بێت له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا. ته‌نها بۆ ئه‌م بابه‌تە نا، به‌ڵكو چه‌ندین بابه‌ت به‌م بابه‌ته‌شه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ین."
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه بانگهێشتكردنی په‌یه‌ده بۆ كۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا له لایه‌ن توركیاوه قبووڵ ناكرێت و گوتی: "ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌مان به ئه‌مریكاش راگه‌یاندووه، به رووسیا و ئێران و وڵاتانی دیكه‌شمان راگه‌یاندووه. ئه‌مه هێڵی سووره بۆ ئێمه. بۆچی؟ چونكه په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیرۆريستییه. باڵی په‌كه‌كه‌یه له سووریا. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه كێشه‌مان نییه كه سه‌ربه په‌یه‌ده نین. پێویسته ئه‌وان له‌سه‌ر مێزه‌كه ئاماده‌بن. له راستیدا كوردێكی زۆر هه‌یه كه سه‌ربه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده نین، به‌ڵام له دوو بۆ سێ ساڵی رابردوودا هێنده سه‌ركوتكراون، كه‌س ده‌نگیان نابیستێت".
جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن لەبارەی داواكاریی رووسیا بۆ كۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا بە پێویستی زانی نوێنەری عەرەب، تورکمان و کورد - لەدەرەوەی پەیەدە- نوێنەرەکانیان بەشداری تیادا بکەن و گوتی: "ئێمه به‌شدارنابین. گرووپه سوورییه‌كان به‌شدارده‌بن به‌ڵام، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئێمه چاو‌دێر ده‌نێرین. هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی رووسیا به ئێمه‌ی راگه‌یاندووه، دواخراوه و په‌یه‌ده‌ش بانگهێشت ناكرێت. ئێمه‌ش به‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان ده‌كه‌ین."