Enes Kaplan
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا ئه‌ردۆغان و پوتین كۆنگره‌ی سۆچی، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و دوایین پێشهاته‌كانی سووریا به‌تایبه‌تی ئیدلبیان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها باسیان له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان كرد.
ئەردۆغان و پوتین ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سەرەڕای هه‌ندێک كێشه كه کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا روویاندا به‌ڵام ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی به‌ده‌ستهاتووه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه. هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌ركرده ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نراوه بۆ دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی ده‌ستوور گرنگترین ده‌ره‌نجام بووه و، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پێشهاتانه‌ی تۆماركراون هاوكار ده‌بن له‌رووی ئاستانا و قۆناغی جنێڤ و بریاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
هاوكات له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوو سه‌ركرده باسیان له كێشه ئه‌منییه‌كان كرد كه له ئیدلب رووده‌ده‌ن و كه ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، زانیاری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون دا به پوتین و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ری و هاریكاری كرده‌وه. هه‌روه‌ها باسیان له وێستگه‌ی هێزی ئه‌تۆمی ئاكویو و پرۆژه‌كانی ته‌وژمی تورك كرد.