Esat Fırat
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ جارێكی دیكه گوندی عەراقیب كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی لێ ده‌ژین و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی نەقەب باشووری ئه‌و وڵاته رووخاند، به‌مه‌یش چه‌ندین كه‌س بێلانه بوون.
ئه‌ندامی لێژنەی خۆجێیی بەرگریکردن له عەراقیب، عه‌زیز توڕی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ جاری ١٩١ گوندی عەراقیب-ی رووخاند.
عەزیز توڕی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له نزیكترین كاتدا، ماڵه رووخاوه‌كانی ئه‌و ٢٢ خانه‌واده فه‌ڵه‌ستینییه بنیات ده‌نێنه‌وه كه رووخێندراون.
بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌مووزی ٢٠١٠ ئه‌و گونده رووخێندرا كه زیاتر له ٨٠ فه‌ڵه‌ستینی هاووڵاتیی ئیسرائیل لێی ده‌ژین.
ئیداره‌ی ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات گونده‌كه "به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دروست كراوه" و به پێویستی ده‌زانێت "بڕووخێندرێت".