Zuhal Demirci
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
لەندەن - AA
وەزارەتی گەیاندنی بەریتانیا، لیستی گەشتیارانی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی نوێ کردەوە.
بەگوێرەی لیستەکە هاووڵاتییانی بەریتانیا و ئەوانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لەو وڵاتە هەیە و لە ئیمارات، قەتەر، هیندستان و بەحرێن-ەوە دێنە بەریتانیا، خراونەتە لیستی زەردەوە لە کاتێکدا پێشتر لە لیستی سووردابوون، ئەم گەشتیارانە پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان لە هۆتێل خۆیان کەرەنتین بکەن.
هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەڵمانیا، نەمسا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا، لیتوانیا، رۆمانیا و نەرویج-ەوە دێنە بەریتانیا، خراونەتە لیستی سەوزەوە، ئەم گەشتیارانە پێویست ناکات کەرەنتین بکرێن، تەنها پێویستە پێش هاتنیان و دوو رۆژ دوای گەیشتتنیان بە بەریتانیا، پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.
لە لایەکی دیکەشەوە ئەو کەسانەی لە فەڕەنسا-وە دێنە بەریتانیا و دوو دۆز ڤاکسینیان وەرگرتووە، هەروەها کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کەرەنتین ناکرێن.
هەریەکە لە وڵاتانی مەکسیک، جۆرجیا و تورکیا لە لیستی سووردا ماونەتەوە.
لە رۆژی یەکشەممەوە کار بەم لیستە نوێیە دەکرێت و ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتانی ناو لیستی سوورەوە دێنە بەریتانیا پێویستە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی نزیک فڕۆکەخانە خۆیان کەرەنتین بکەن و کرێی مانەوەشیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.