Barış Seçkin
22 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2022
رۆما-AA
سەرکۆماری ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتارێلا دوای قەیرانی حکوومەت کە بە دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکوەزیران، ماریۆ دراگی کۆتاییهات، پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختی لە ماوەی ٧٠ رۆژدا راگەیاند.
سێرجیۆ ماتارێلا کە دەست لەکار کێشانەوەی دراگی دوای کشانەوەی پاڵپشتیی سێ پارتی هاوپەیمانێتی لە حکوومەت پەسەند کرد، بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران، ماریا ئەلیزابێتا ئەلبێرتی کاسێلاتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، رۆبێرتۆ فیکۆ کۆبوویەوە.
ماتارێلا لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکانی هەردوو ئەنجوومەنەکە لە کۆشکی کویرینالێ ئەنجامیدا ئاشكرایكرد، وەکو ئەوەی دەستووردا هاتووه، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە ماوەی ٧٠ رۆژ دیاری دەکات و بهیاننامهی هەڵوەشانەوەی هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی واژووکردووە.
سەرکۆماری ئیتاڵیا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە پێش وادەی خۆی بە دوا بژاردە ناوبرد و گوتی: "ئەو دۆخە سیاسییەی کە سهریههڵدابوو، رێگەی بۆ ئەم بڕیارە کردەوە".
سێرجیۆ ماتارێلا ئەو مشتومڕەی وهبیرهێنایهوه کە دوێنێ لە ئەنجوومەنی پیران لەسەر حکوومەتەکەی دراگی روویدا و گوتی: "ئەو مشتومڕ و دەنگدانەی دوێنێ لە ئەنجوومەنی پیران روویدا، بە ئاشکرا نەمانی پاڵپشتیی حکوومەت لەسەر ئاستی پەرلەمان و ئەگەری پیکهێنانی حکوومەتێکی نوێی خاوەن زۆرینەی خستەڕوو. ئەم دۆخە وای کرد هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ببێتە کارێکی حەتمی".
ماتارێلا سوپاسی ماریۆ دراگی کرد بۆ ئەو کارانەی کردوویەتی لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا کە سەرۆکی حکوومەت بووە و ئاشكرایكرد، حکوومەتهكهی دراگی تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و بەشێوەیەک پێداویستیی خەڵک بە جێدەگەیهنێت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە، له ئەرکدا دەمێنێتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە کە لەم قۆناغەدا کە بە قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕن، ئەوە ئەرکێتی گرنگیی گرتنەبەری هەوڵی پێویست و خێرا لە بەرامبەر لێکەوتەکانی زیادبوونی هەڵاوسان کە لە ئەنجامی زیادبوونی خەرجییەکانەوە درووستبووە وەبیربهێنێتەوە.
- کاتی هەڵبژاردنەکان دیاریی کرا
دوای ئەوەی ماتارێلا بهیاننامهی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی واژووکرد، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی ئەنجوومەنی وەزیرانی بە مەبەستی دیارییکردنی کاتی هەڵبژاردن کۆکردەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە ئاژانسی ئانسای ئیتاڵیا لە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی وەزیرانەوە دەستی کەوتووە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە هەڵبژاردنە گشتییەکان لە ٢٥ی ئەیلوولدا بەڕێوەبچێت.