Büşra Selvi Öğütcen
22 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2022
نیودهلهی-AA
دراوپادی مورمو بەربژێری هاوپەیمانیی دیموکراتیی نیشتیمان (NDA) کە هاوپەیمانی هەڵبژاردنە بهرابهرایهتی پارتی باهارتیا ژانتا (BJP)ی دەسەڵاتدار، وەکو پازدەهەمین سەرکۆماری هیندستان هەڵبژێردرا.
ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی هیندستان کە لە ١٨ی تەمووز بەڕێوەچوو، راگەیەندرا.
بەپێی ئەنجامەکان، مورمو-ی تەمەن ٦٤ ساڵان کە بە "خانمی خێڵەکی" دەناسرێت بە براوە دەرچووە.
دراوپادی مورمو کە لە دوای سەرکۆماری پێشووی وڵاتەکە، پراتیفا پاتیل دەبێتە دووهم خانم ئەرکی سەرکۆماری پێدەدرێت، پلان وایە لە ٢٥ی تەمووز رێوڕەسمی سوێندخواردنی بۆ رێکبخرێت.
مورمو کە تاکو ئەمرۆ بەرپرسیارێتی باڵای لە پارتی باهارتیا ژانتا (BJP) وەرگرتووە، لە ٢١ی حوزەیراندا وەکو بەربژێری هاوپەیمانیی دیموکراتیی نیشتیمان (NDA) دەستنیشان کرا. دراوپادی مورمو، بووە یەکەم کەس کە لە دوای سەربەخۆیی هیندستانەوە لە دایک بووبێت و بەرزترین پۆستی وڵاتەکە وەرگرێت و هەروەها یەکەم سەرکۆمارە کە ئەندامی خێڵێک بێت.
پلان وایە کە لە مانگی ئابدا سەرۆکوەزیرانی نوێی هیندستان هەڵبژێردرێت.
دراوپادی مورمو، کە پێش چوونە ناو سیاسەت مامۆستا بوو لە هەرێمی ئۆدیشا، کە شوێنی لە دایک بوونیهتی، ببووە وەزیر و لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠٢١ ئەرکی پارێزگاری جارکاندی بەڕێوەبردبوو. مورمو، کە یەکێکە لە سەرکردە خانمەکانی خێڵی سانتهال کە ئەندامێتی بە "خانمی خێڵەکی" دەناسرێت.
لەو دەنگدانەی کە لە ١٨ی تەمووز لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، نزیکەی چوار هەزار و ٨٩٦ ئەندام دەنگیان لەسەر دەستنیشانکردنی سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە دا.
کێبڕکێی هەڵبژاردنەکە لە نێوان بەربژێری هاوپەیمانیی دیموکراتیی نیشتیمان (NDA) کە هاوپەیمانی هەڵبژاردنە و پارتی باهارتیا ژانتا (BJP) دراوپادی مورمو، و بەربژێری ئۆپۆزسیۆن، سیاسەتمەداری بە ئەزموون، یاشوانت سینها بەڕێوەچوو.
لە هیندستان سەرکۆمار راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵنابژێردرێت بەڵکو لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردن کە لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی هەرێمەکان پێکدێت، هەڵدەبژێردرێت.
پێگەی سەرکۆمار لە وڵاتەکە بە رێژەیەکی گەورە تەشریفییە بەڵام، ئەگەر هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان ئەنجامێکی روون و یەکلاکەرەوەی نەبێت ئەوە لە دەستنیشانکردنی ئەو کەس و لایەنانەی کە حکوومەت پێکدەهێنن رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت.
چواردەهەمین سەرکۆماری هیندستان، رام نات کۆڤیند کە لە ٢٤ی تەمووز ماوەی ئەرکەکی کۆتایی پێدێت لە ساڵی ٢٠١٧وە سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکە بەڕێوەدەبات.