Muhammet Torunlu
22 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2022
بەرلين - AA
ئەڵمانیا سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی تەمووز کرایە سەر هاوینەهەوارێک لە گوندێکی سەربە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و لە ئاکامیدا هەشت هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ٢٣ی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە، هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی پێویستە لە پێشینەدا بێت.
دوای ئەنجامدانی ئەو هێرشەی کە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی تەمووز کرایە سەر هاوینەهەوارێک لە گوندێکی سەربە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دا کە تورکیا لە دژی هەر جۆرە هێرشێکە هاووڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج بگرێت و تیایدا هاتبوو "له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه‌وه كه مرۆڤگه‌لی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج و وا لێكده‌درێته‌وه كه له‌لایەن رێکخراوی تیرۆریستییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت، هه‌ڵوێستی ره‌وا و مكوڕی وڵاته‌كه‌مان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به ئامانج گیراوه".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها داوای لە كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی عێراقیش کرد کە له‌ژێر كاریگه‌ریی دەنگۆ و پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی لێدوان نه‌ده‌ن.