Davit Kachkachishvili
17 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2022
کیێڤ - AA
لە ئۆکراینا لە سایەی جەنگدا، یادی جەژنی یەکشەممەی گەڵا خورما-هەستانەوە دەکرێتەوە کە ئۆرتۆدۆکسەکان بە جەژنی یەکشەممەی گەڵا خورما، چوونی مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت) بۆ ناو قودس و کاسۆلیکەکان بە جەژنی هەستانەوە لە قەڵەمی دەدەن.
لە کڵێساکانی ئۆرتۆدۆکسەکاندا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، بەبۆنەی جەژنی یەکشەممەی گەڵا خورما رێوڕەسمی ئایینیان رێکخست.
بەردەوامی ئەو جەنگەی رووسیا لە ٢٤ی شوباتی رابردووەوە بەڕووی ئۆکراینادا کردوویەتییەوە، وای کردووە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی روو بکەنە کڵێساکان.
- کاسۆلیکەکان یادی جەژنی هەستانەوەیان کردەوە
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە، کاسۆلیکەکان لە کڵێسای سانت نیکۆلاس لە کیێڤ رێوڕەسمێکی ئایینیان رێکخست.
ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بەشداریان لەو رێوڕەسمەدا کرد.
ئۆرتۆدۆکسەکان یەک هەفتە دوای کاسۆلیکەکان یادی جەژنی هەستانەوە دەکەنەوە.