Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
ئادیس ئابابا
مەسیحیە ئۆرتۆدۆکسەکانی ئەسیوبیا لە بەرەبەیانی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسادا قوربانی سەر دەبڕن.
ئەوانەی کە بەتەنیا ناتوانن قوربانیەکان بکڕن پێکەوە لەگەڵ چەند کەسێک کۆ دەبنەوە و ئاژەڵێکی قوربانی دەکرن.
٤٥ رۆژ بەشێکی زۆری مەسیحیە ئۆرتۆدۆکسەکان هیچ بەرهەمێکی ئاژەڵداری ناخۆن و ئەمەش لە زمانی ئەواندا پێی دەڵێن گانا واتە رۆژوو، دواتر لە بەرەبەیانی کریسمسدا کۆتایی پێ دێت.
هەرچەندە لە ساڵانی دواییدا زیاتر لە شەقامەکان و مەیدانەکاندا کریسمس پیرۆز دەکرێت، بەڵام تائێستاش لە ناو کڵێساکاندا ئەو جەژنە پیرۆز دەکرێت و لە مەراسیمێکدا کە پێی دەگوترێت،"شەمما" خەڵک بە جلی سپیەوە لە بەرەبەیانێکی زوودا مۆمێک دەگرن بەدەستیانەوە و بەرەو کڵێسەکان دەچن.
بەپێی رۆژمێری ئەو وڵاتە،جەژنی کریسمس رێکەوتی ٧ ی کانوونی دووهەمە.