Tufan Aktaş
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ویلایەتی ئۆرۆمیا لە ئەسیوپیا، قوتابخانەکانی فەتۆ خرانە سەر وەقفی مەعاریفی تورکیا.
لە پێنجەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز، وەقفی مەعاریفی تورکیا گورزێکی دیکەی لە پێکهاتەکانی فەتۆ لە دەرەوەی وڵات وەشاند.
ئەندامی شاندی وەقفەکە، پ. د. جیهاد دەمیرلی کە سەردانی ئەسیوپیا-ی کردووە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە زۆر خۆشحاڵن بەم هەنگاوە.
جیهاد دەمیرلی جەختی لەوە کردەوە کە وەقفی مەعاریفی تورکیا، بە بڕیاری دادگا سەرجەم قوتابخانەکانی فەتۆ وەردەگرێت و دواکەوتنی پڕۆسەکەش پەیوەندی بە دواکەوتنی قۆناغی یاساییەوە هەیە، بەڵام قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم قوتابخانەکان وەردەگرنەوە.
ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کرد کە بەرپرسانی شاری ئۆرۆمیا زۆر هاوکارییان بوون، ئاماژەی بەوەشدا کە لە شاری هارار و هەرێمی ئالێمجێنا هەشت قوتابخانەی دیکە هەن کە خراونەتەوە سەر وەقفەکە.