Ahmet Karaahmet
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
ئیدلب - AA
رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ئیبلین و فوا لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی ئیدلب و لە ئاکامدا، هەشت هاووڵاتی مەدەنی کوژران پێنجی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسی راگەیاندن لە بەرگریی شارستانی سووریا (کڵاو سپیەکان)، فیراس خەلیفە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی رژێم کاتەکانی بەیانی زووو بە مووشەکی زەمین-زەمین هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی ئیبلین و فوا لە باشووری ئیدلب.
فیراس خەلیفە باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەدا، سێ کەس لە ئیبلین و پێنج کەس لە فوا کوژراون و بریندارانیش کە پێنج کەسن گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
%2Fesedrejimi2.jpg)